هەواڵی کوردستان ئێستا

مەراسیمی بڵاوبوونەوەی دوو دیوانی "ئیسماعیل محەمەد" بەڕێوەچوو

مەراسیمی بڵاوبوونەوەی دوو دیوانی "ئیسماعیل محەمەد" بەڕێوەچوو
مەراسیمی بڵاوبوونەوەی دوو دیوانی "ئیسماعیل محەمەد" بەڕێوەچوو

2024-04-25 00:00:04 - سەرچاوە: کەناڵ8

ناوەندی چاپەمەنیی و رۆشنبیری کارۆ، مەراسیمێکی بۆ ناساندن و بڵاوبوونەوەی دوو دیوانی ئیسماعیل محەمەد ساز کرد. عەتا مەحمود بەڕێوەبەری ناوەندی چاپەمەنی و ڕۆشنبیریی کارۆ، بە کەناڵ8ـی راگەیاند: ئەمڕۆ، رێکەوتی 24ـی نیسانی 2024 کاتژمێر چواری پاشنیوەڕۆ لە هۆڵی تەوار، ناوەندی چاپەمەنی و ڕۆشنبیریی کارۆ، بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو، لە نووسەران و هونەرمەندان، نوێنەرانی ناوەند و دەزگا رۆشنبیرییەکان، چەندین میوان، مەراسیمی بڵاوبوونەوەی بۆ دوو دیوانی (ئیسماعیل محەمەد) سازکرد. ئاماژەی بەوەشدا، دەستپێکی مەراسیمەکە، بە ساتێک وەستان بەبێ دەنگی بۆ گیانی نەمری شەهیدان و لانە ئیسماعیل دەستیپێکرد، پاشان شاعیر، چەند دەقێکی نێو دیوانی: "زەمەنی جوانی نەماوە بۆ ئامادەبووان" خوێندەوە. دواتر هونەرمەند و میدیاکار حەمید