هەواڵی کوردستان ئێستا

چەند تابلۆیەکی رزگارکراوی کڵێسا سوتاوەکەی فەرەنسا نمایشدەکرێن

چەند تابلۆیەکی رزگارکراوی کڵێسا سوتاوەکەی فەرەنسا نمایشدەکرێن
چەند تابلۆیەکی رزگارکراوی کڵێسا سوتاوەکەی فەرەنسا نمایشدەکرێن

2024-04-25 01:00:04 - سەرچاوە: کەناڵ8

کۆمەڵێک تابلۆی رزگارکراو لەو ئاگرەی کە لە ساڵی 2019ـەدا لە کڵێسای نۆتردام لە پاریس کەوتەوە و زیانی بە بەشێکی زۆری ئەو باڵەخانە مێژووییە گەیاند، لە پێشانگەیەکدا نمایشدەکرێن. وەزارەتی رۆشنبیری فەرەنسا ئاشکرایکردووە، پێشانگەیەکی نوێ لە مۆبیلیێر ناشیۆناڵ لە پاریس رێکدەخرێت، وەک بەشێک لە هەوڵەکان بۆ نۆژەنکردنەوەی کڵێسای نۆتردام، لە پاش تێپەڕبوونی پێنج ساڵ بەسەر سوتاندنیدا. پێشانگەکە کاری هونەری هاوچەرخ و 13 تابلۆی مایس کە رزگارکراوی ئاگرەکەن لەخۆدەگرێت. ئیمانوێل پێنیکۆت، بەڕێوەبەری مۆبیلیێر ناشیۆناڵ گوتی، "لە رۆژی دوای ئاگرەکەوە ئەو تابلۆیانەمان لای خۆمان هێشتووەتەوە، پێشانگەکە دەرفەتێکە بۆ بینینی هەموویان لە یەک شوێندا، بەهەمان ریزبەندی کاتی کێشانیان لەلایەن هونەرمەندەکانەوە". کۆمەڵەی مایس، 76 تابلۆی زەیتی