هەواڵی کوردستان ئێستا

لە ئێران 96 کەس بە تۆمەتی قاچاخچیکردن بە ژنان و کچانی ئێرانیەوە دەستگیکران

لە ئێران 96 کەس بە تۆمەتی قاچاخچیکردن بە ژنان و کچانی ئێرانیەوە دەستگیکران
لە ئێران 96 کەس بە تۆمەتی قاچاخچیکردن بە ژنان و کچانی ئێرانیەوە دەستگیکران

2024-04-25 13:18:22 - سەرچاوە: کەناڵ8

بە هۆی بازرگانیکردن بە ژنان و کچانی ئێرانی لە رێگەی گرووپی جۆراوجۆرەوە، 96 کەس دەستگیرکران. سەعید مونتەزەر ئەلمەهدی، گوتەبێژی پۆلیسی ئێران رایگەیاند، توانیوومانە تۆڕێکی گەورە کە لەچەند دەستە و گرووپێک پێکهاتبوون دەستگیربکەین، کاری سەرەکییان لەشفرۆشی و بازرگانیکردن بووە بە کچ و ژنانی ئێرانەوە. مونتەزەر ئەلمەهدی دەڵێت، سەرجەم ئەو کەسانەی دەستگیرکراون ژمارەیان 96 کەس بووە و زۆرینەیان سەرۆکی گرووپەکان بوون لە شێوەی شەس تۆڕ و گرووپ بەسەر هەموو ئێراندا دابەشبوون. دەشڵێت، لەناو گیراوەکاندا ژنەمۆدێلی ئێرانی هەبووە، پلانەکەیان ئەوەبووە گرووپەکانیان فراوان بکەن و بە سەرجەم پارێزگاکانی ئێراندا بڵاوببنەوە. گوتەبێژی پۆلیسی ئێران ئاماژەی بەوەشکرد، گرووپەکان بەشێوەیەکی رێکخراو کارەکانیان کردووە، بە جۆرێک لقیان لە