هەواڵی کوردستان ئێستا

چاڤی هێرناندێز لە بڕیاری رۆیشتنی پاشگەزبووەوە

چاڤی هێرناندێز لە بڕیاری رۆیشتنی پاشگەزبووەوە
چاڤی هێرناندێز لە بڕیاری رۆیشتنی پاشگەزبووەوە

2024-04-25 15:18:03 - سەرچاوە: کەناڵ8

ئەو بڕیارەی هاندەرانی بەرشلۆنە چاوەڕوانیاندەکرد دراو پاش هەوڵێکی زۆری بەرپرسانی یانە کەتەلۆنییەکە، چاڤی هێرناندێز لە بڕیاری رۆیشتنی پاشگەزبووەوە و بڕیاریدا تاوەکو وادەی کۆتاییهاتنی گرێبەستەکەی 2025 بەردەوامبێت. لە رێکەوتی 30ی حوزەیران، دوای شکستهێنان بەرامبەر بە ڤیاڕیاڵ، چاڤی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا زۆر بەروونی رایگەیاند، کە لە بەرشلۆنە بەردەوام نابێت، بەڵام بەردەوام رافا یوستی جێگری سەرۆکی یانە ئاماژەی بۆ ئەوە دەکرد، کە رێگە بەو کۆتاییە ناخۆشەی چیرۆکەکە نادەن. شەوی رابردوو، لە نووسینگەکانی سیوتات ئیسپۆرتیڤا خوان گامبەر، چاڤی و ئۆسکاری برای لەگەڵ دیکۆ کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و پاشان بەڕێکەوتن بۆ ماڵی خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانە، لەوێ رافا یوستی جێگری سەرۆک و ئەلیخاندرۆ ئیچیڤاریا چاوەڕوانیان دەکرد،