هەواڵی کوردستان ئێستا

بانکی ناوەندیی تورکیا رێژەی سودی بانکیی 50% هێشتەوە

بانکی ناوەندیی تورکیا رێژەی سودی بانکیی 50% هێشتەوە
بانکی ناوەندیی تورکیا رێژەی سودی بانکیی 50% هێشتەوە

2024-04-25 15:18:03 - سەرچاوە: کەناڵ8

بانکیی ناوەندی تورکیا بە سەرۆکایەتیی فاتیح کاراهان، کۆبوونەوەی مانگی نیسانی لەبارەی رێژەی سودی بانکیی ئەنجامدا و وەک ئابووریناسانیش پێشبینییان کردبوو گۆڕانکاریی رووینەدا. دوای کۆبوونەوەکە بانکی ناوەندیی تورکیا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، بڕیاریانداوە رێژەی سوودی بانکیی لە 50% رابگرن و گۆڕانکاریی تێدا نەکەن. بەگوێرەی ئەو راپرسییەی لەناو ئابووریناسان و شارەزایانی بواریی دارایی ئەنجامدراوە، چاوەڕواندەکرێت سوودیی بانکیی لە چەند مانگی داهاتوو وەک خۆی بمێنێتەوە و کۆتایی ساڵ بۆ 45% دابەزێنرێت و لە 12 مانگی داهاتووشدا بۆ 37% کەمبکرێتەوە. ئەمەش لە کاتێکدایە مانگی رابردوو، بانکەکە 500 خاڵ رێژەی سودی بانکیی بەرزکردەوە و لە 45%وە گەیاندییە 50%. پاش دانانی حافیزە گایا ئەرکان، وەک سەرۆکی