هەواڵی کوردستان ئێستا

تابلۆی "کوڕی چەکوش"ـەکەی بانکسی لەژێر چاودێری ورددایە

تابلۆی "کوڕی چەکوش"ـەکەی بانکسی لەژێر چاودێری ورددایە
تابلۆی "کوڕی چەکوش"ـەکەی بانکسی لەژێر چاودێری ورددایە

2024-04-26 01:18:02 - سەرچاوە: کەناڵ8

تابلۆی "کوڕی چەکوش"ـەکەی بانکسی، هونەرمەندی نەناسراوی سەر شەقام، کە لەسەر دیوارێکی مانهاتنە، بەشێوەیەکی ورد دەپارێزرێت، دوای ئەوەی کارکردن لەسەر شەقامێکی نزیکی دەستی پێکردووە. تابلۆکەی بانکسی، وێنەی منداڵێکە کە چەکوشیکی قورسی بەدەستەوەیە و دەیدات بەسەر بۆرییەکی ئاگرکوژێنەوەدا، لەسەر باڵەخانەی خێزانی زابار کێشراوە کە دەکەوێتە سەر شەقامی دەبلیو 79 برۆدوەی لە مانهاتن. تابۆکە لەلایەن بانکسییەوە لە تشرینی یەکەمی 2013ـەدا کێشراوە، بەشێکبووە لە جەنجاڵییەکی هونەریی کە ماوەی چەند مانگێکی خایاندووە، ناوی "دەرەوە باشترە لە ناوەوە"ـی لێنراوە، چونکە لەو کاتەدا هەموو رۆژێک کارێکی نوێی دروست دەکرد. سکۆت گۆڵدشاین، بەڕێوەبەری زابار، کە بەرپرسە لە پاراستنی ئەو کارە هونەرییە، گوتوویەتی، "هەرگیز بیرمان نەدەکردەوە لەوەی ئەم شەقامە