هەواڵی کوردستان ئێستا

یەکێک لە بژاردەکانی حەلبوسى کشانەوەیە لە پرۆسەی سیاسی

یەکێک لە بژاردەکانی حەلبوسى کشانەوەیە لە پرۆسەی سیاسی
یەکێک لە بژاردەکانی حەلبوسى کشانەوەیە لە پرۆسەی سیاسی

2024-04-26 09:18:02 - سەرچاوە: کەناڵ8

سەرچاوەیەکی نزیک لە محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی حیزبی تەقەدوم ئاشکرایکرد، ناوبراو چوار بژاردەی لە بەردەستدایە، یەکێکیان دووبارەکردنەوەى سیناریۆکەى موقتەدا سەدرە کە کشانەوەیە لە پرۆسەی سیاسی. رۆژنامەی شەرقلئەوسەت، لە زاری سەرچاوەیەکی نزیک لە حەلبوسییەوە بڵاویکردەوە، بژاردەکانی حەلبوسی و تەقەدوم بریتین لە هەڵپەساردنی کارکردن لە ئەنجوومەنی نوێنەران، کشانەوە لە حکومەت، کشانەوە لە هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت و یاخود کشانەوەی تەواوەتی لە پرۆسەی سیاسی، هەر وەک چۆن موقتەدا سەدر دوو ساڵ لەمەوپێش پەیڕەویکرد. سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، هێزە شیعەکان هاوشێوەی گۆڕینەوە مامەڵە لەگەڵ حیزبە سونییەکاندا دەکەن، یاخود یاری لەسەر پەتی دابەشکردن و بەکارهێنانیان بۆ بەرژەوەندیی خۆیان دەکەن. سەرچاوەکە روونیشکردووەتەوە، بژاردەکانی کشانەوە لەبەردەستی تەقەدومدایە، بەڵام هەریەکێک لەوانە