هەواڵی کوردستان ئێستا

پەرلەمانی ئەوروپا چەند بڕیارێک دژی ئێران دەردەکات

پەرلەمانی ئەوروپا چەند بڕیارێک دژی ئێران دەردەکات
پەرلەمانی ئەوروپا چەند بڕیارێک دژی ئێران دەردەکات

2024-04-26 09:18:02 - سەرچاوە: کەناڵ8

پەرلەمانی ئەوروپا بڕیارێکی دژی ئێران پەسەندکرد و تێیدا داوا لەهەموولایەک دەکات سزای زیاتر بەسەر ئێراندا بسەپێنێت و سوپای پاسدارانیش وەک "تیرۆریست" بناسێنن. لە کۆبوونەوەی دوێنێ پێنجشەممەی پەرلەمانی ئەوروپادا، بڕیاری دژ بە هێرشی ئێران بۆسەر ئیسرائیل خرایە دەنگدانەوە و بە دەنگی 357 پەرلەمانتار لە کۆی 435 پەرلەمانتاری بەشداربوو، بڕیارەکە پەسەندکرا. 20 پەرلەمانتار دژی بوون و 58یش بێلایەن بوون. لە بڕیارەکەیدا، یەکێتیی ئەوروپا داوای پێداچوونە بە ستراتیجی خۆی بەرامبەر تاران دەکات، داواش دەکات گەمارۆی زیاتر بخاتەسەر ئێران و سوپای پاسداران وەکو "گرووپێکی تیرۆریستی" بناسێنێت. 13ـی نیسانی 2024، کۆماری ئیسلامیی ئێران بە زیاتر لە 300 درۆن و مووشەک هێرشیکردەسەر ئیسرائیل، هێرشەکە زیانی گیانی