هەواڵی کوردستان ئێستا

بانکى ناوەندیى عێراق فرۆشتنى دۆلارى زیادکردووە

بانکى ناوەندیى عێراق فرۆشتنى دۆلارى زیادکردووە
بانکى ناوەندیى عێراق فرۆشتنى دۆلارى زیادکردووە

2024-04-26 12:00:03 - سەرچاوە: کەناڵ8

بانکى ناوەندى عێراق لەرێگەى پلاتفۆرمى ئەلکترۆنییەوە فرۆشتنى دۆلارى بە بانک و کۆمپانیاکانى ئاڵوگۆڕى دراو زیادکردووە و بەهۆیەوە بەهاى دینار بەرامبەر دۆلار بەرزبووەتەوە. بانکى ناوەندیى عێراق لە هەفتەى رابردوودا بڕى یەک ملیار و 384 ملیۆن دۆلارى فرۆشتووە، لەو بڕە یەک ملیارو 317 ملیۆن دۆلارى بە حەواڵە بووە، تەنیا 66 ملیۆن و 760 هەزار دۆلار بە کاش بووە. لەماوەى پێنج رۆژى هەفتەى رابردوودا تێکڕاى فرۆشتنى دۆلار لەلایەن بانکى ناوەندیى عێراقەوە رۆژانە 276 ملیۆن و 846 هەزار دۆلار بووە، هاوکات لە بازاڕدا تێکڕاى بەهاى 100 دۆلار بەرامبەر 147 هەزار دینار بووە.