هەواڵی کوردستان ئێستا

هەفتەبازاڕێک لە گۆڕستان

هەفتەبازاڕێک لە گۆڕستان
هەفتەبازاڕێک لە گۆڕستان

2024-04-26 13:18:02 - سەرچاوە: کەناڵ8

گۆڕستانی سەیوان یەکێکە لە شوێنە دیار و ناسراوەکانی شاری سلێمانی، بەردەوامیش دانیشتوانی شارەکە بۆ ئەسپەردەکردنی مردووەکانیان ڕوو لەگۆرستانەکە دەکەن، ئەوەی جێگای سەرنجە ئەو هەفتەبازاڕەیە کە هەموو هەینییەک دەسگێر و فرۆشیارەکان بە هەزارەها کاڵاو شمەکی جۆرا و جۆر لەدەوری گۆرستانەکە کۆدەبنەوە و کریار و سەرادانیکەرانی گۆرستانەکە لە هەموو گەڕەکەکانی شارەوە سەرادانیان دەکەن، لەگەڵ نزیکبونەوەی نیوەڕۆ و نوێژی هەینیدا بازاڕەکە چۆڵ دەبێت ئەوەی دەمێنێتەوە تەنها پاشماوەی کەلوپەلی فرۆشیار و کڕیارەکانە.