هەواڵی کوردستان ئێستا

ئێران سنوورەکانی وڵاتەکەی تەلبەند دەکات

ئێران سنوورەکانی وڵاتەکەی تەلبەند دەکات
ئێران سنوورەکانی وڵاتەکەی تەلبەند دەکات

2024-04-27 14:18:03 - سەرچاوە: کەناڵ8

جێگری ئەمنیی وەزیری ناوخۆی ئێران رایگەیاند، بڕێ سێ ملیار یۆرۆ بۆ دیوارکردن و تەلەبەندکردنی سنوورەکانی ئێران تەرخانکراوە تاوەکو کێشەی ئەمنی کەمبکرێتەوە و رێگری لە قاچاخچێتیی ماددە هۆشبەرەکان و چەک بکرێت. مەجید میر ئەحمەدی راشیگەیاند، ساڵانە زیاتر لە 20 ملیار دۆلار کاڵای قاچاخ دەبرێتە ئێران و جگە لە زیانی ئابووری، قاچاخچێتیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان و چەک بارگرژی بۆ ئێران دروستدەکات. بۆ ئەوەش ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران بڕیاریداوە بڕی سێ ملیار یۆرۆ بۆ فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکان بۆ تەلبەندکردن و دیوارکردنی سنوورەکان لە ماوەی پێنج ساڵدا خەرجبکرێت. بە گوتەی ئەحمەدی، ئامانج لەو کارە بەرزکردنەوەی ئاسایش و رێگریکردنە لە قاچاخچێتیی مرۆڤ و چەک،