هەواڵی کوردستان ئێستا

بەرشلۆنه‌ به‌نیازە گیدۆ رۆدریگێز بگوازێتەوە

بەرشلۆنه‌ به‌نیازە گیدۆ رۆدریگێز بگوازێتەوە
بەرشلۆنه‌ به‌نیازە گیدۆ رۆدریگێز بگوازێتەوە

2024-04-28 14:00:04 - سەرچاوە: کەناڵ8

یانەی بەرشلۆنە دوای ئەوەی لە کۆبونەوەکەیان مانەوەی چاڤی هێرناندیزی راهێنەریان راگەیاند، لەگەڵ بەڵێنی باشتربوونی بارودۆخی دارایی یانەکە، ئێستا لە چەند سەرچاوەیەکی رۆژنامەوانی دەنگۆی ئەوە هەیە کە یانەکە بە نیازە گیدۆ رۆدریگێزی یاریزانی یانەی ریاڵ بیتیس بگوازێتەوە. ئەگەر ئەو هەواڵانە راستبن، ئەوا بەرشلۆنە یەکەم گرێبەستی هاوینەی واژۆدەکات، گیدۆ رۆدریگێز کە تەمەنی 30 ساڵە و ناوەڕاستکاری یانەی ریال بیتیسە، لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، لە پاڵ لیۆنێل مێسی و پاولۆ دیبالا و جولیان ئالڤارێز یارییدەکات. رۆژنامەنوسێک لە رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بە ناوی تۆنی جوانمارتی، کە زانیارییەکانی لە نزیک یانەی بەرشلۆنە وەرگرتووە، بڵاویکردەوە کە یانەکە بە نیازە بە شێوەی خواستن ئەو یاریزانە بگوازێتەوە. بە گوێرەی