هەواڵی کوردستان ئێستا

لوتکەی چوارقۆڵی عێراق و تورکیا و قەتەر و ئیمارات بەڕێوەدەچێت

لوتکەی چوارقۆڵی عێراق و تورکیا و قەتەر و ئیمارات بەڕێوەدەچێت
لوتکەی چوارقۆڵی عێراق و تورکیا و قەتەر و ئیمارات بەڕێوەدەچێت

2024-04-28 16:00:03 - سەرچاوە: کەناڵ8

وەزیری گواستنەوەی تورکیا رایگەیاند، لە ماوەی داهاتوودا لوتکەی چوارقۆڵی عێراق، تورکیا، قەتەر و ئیمارات بەڕێوەدەچێت و باس لە رێگەی گەشەپێدان دەکەن. عەبدولقادر ئوراڵئۆغڵو، وەزیری گواستنەوە و ژێرخانی تورکیا دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ محەمەد بن حەسەن ئەلسوەیدی، وەزیری وەبەرهێنانی ئیمارات رایگەیاند، لە ماوەی داهاتوودا لەگەڵ هاوتا عێراقی، ئیماراتی و قەتەرییەکانیدا لوتکەی چوارقۆڵی لەبارەی رێگای گەشەپێدان ئەنجامدەدەن، تاوەکو درێژە بە هاوبەشی و هەماهەنگییەکانیان بدەن. ئوراڵئۆغڵو ئاماژەی بەوەشکرد، ماوەیەکی زۆرە لەگەڵ عێراق کار لەسەر ئامادەکارییەکانی پرۆژەی رێگەی گەشەپێدان دەکەن و ئێستاش ئیمارات کە بە دابینکردنی بودجە بەشداریی دەکات، گرنگییەکی زۆر بە پرۆژەکە دەدات. لەبارەی گرنگیی پرۆژەکەشەوە وەزیری گواستنەوەی تورکیا گوتی، رێگەی گەشەپێدان لەڕووی ئابووری