هەواڵی کوردستان ئێستا

شاکیرا: بەدوای پیاوێکدا دەگەڕام وەک باوکم بێت

شاکیرا: بەدوای پیاوێکدا دەگەڕام وەک باوکم بێت
شاکیرا: بەدوای پیاوێکدا دەگەڕام وەک باوکم بێت

2024-04-29 00:00:03 - سەرچاوە: کەناڵ8

شاکیرا، خانمە هونەرمەندی جیهانی، بە روونی باسی لەو قوربانییانە کردووە کە دوای جیابوونەوەی لە پیکێ داویەتی، هەروەها ئاشکرایکردووە کە هێشتا بڕوای بە خۆشەویستیی هەیە، وێڕای ئەوەی بێهیوا بووە لەو جۆرە پەیوەندییە. شاکیرا لەبارەی پەیوەندی خۆشەویستیی و ژیانی هاوسەرییەوە، لە چاوپێککەوتنێکدا لەگەڵ گۆڤاری "ماری کلێر" گوتوویەتی، بەدوای کەسێکدا دەگەڕام وەک باوکم بێت، دەمویست منداڵمان هەبێت، بەدرێژایی ژیان لەگەڵ ئەودا بم بەهەمان شێوەی دایک و باوکم، کە تاوەکو ئێستا یەکتریان خۆشدەوێت، لەپێناو ئەمەشدا قوربانی زۆرمدا و زۆریش بەوەفا بووم، بەڵام هەندێکجار شتەکان بەو جۆرە ناڕۆن کە چاوەڕوانیان دەکەین. وێڕای ئەو بێهیواییەی پێیدا تێپەڕیوە، ئەو گۆرانیبێژە کۆڵۆمبییە گوتوویەتی، "ناتوانم بڵێم کە بڕوام بە