هەواڵی کوردستان ئێستا

مەکسیک.. لە رووداوێکی هاتوچۆدا 45 کەس بوونە قوربانی

مەکسیک.. لە رووداوێکی هاتوچۆدا 45 کەس بوونە قوربانی
مەکسیک.. لە رووداوێکی هاتوچۆدا 45 کەس بوونە قوربانی

2024-04-29 09:18:02 - سەرچاوە: کەناڵ8

بەرپرسانی حکومەتی مەکسیک رایانگەیاند، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە، 14 کەس گیانیلەدەستدا و 31 کەسی دیکە برینداربوون. دەستەى ئاسایشی مەکسیک رایگەیاندووە، رووداوەکە لە ویلایەتی مەکسیکۆ روویداوە، پاشئەوەی پاسێک لەسەر رێگا وەرگەڕاوە، قوربانی لێکەوتووەتەوە. بەرپرسان دەشڵێن بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەکان، 14 کەس گیانیلەدەستداوە 31 کەسی دیکەش بریندارن. ئەوەش لەکاتێکدایە، لە مەکسیک و لەچەند ساڵی رابردوودا رووداوەکانی هاتوچۆ زیادیانکردووە و بەگوێرەی پەیمانگەی نیشتمانیی ئاماری مەکسیک، لە ساڵی 2020 زیاد لە 301 هەزار و لە ساڵی 2022 بۆ زیاد لە 377 هەزار رووداو بەرز بووتەوە. لەکۆتا رووداوی هاوشێوەشدا لە مانگی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ لە ویلایەتی سینالوای مەکسیک، 19 کەس گیانیلەدەستدا و 22 کەسی دیکە برینداربوون.