هەواڵی کوردستان ئێستا

کاتژمێری زێڕینی دەوڵەمەندترین سەرنشینی کەشتی تایتانیک فرۆشرا

کاتژمێری زێڕینی دەوڵەمەندترین سەرنشینی کەشتی تایتانیک فرۆشرا
کاتژمێری زێڕینی دەوڵەمەندترین سەرنشینی کەشتی تایتانیک فرۆشرا

2024-04-29 20:00:04 - سەرچاوە: کەناڵ8

خانەی زیادکردنی ئاشکرای بەریتانی "هێنری ئاڵدرێج ئاند سەن" رایگەیاندووە، کاتژمێرێکی ئاڵتوونی فرۆشتووە، کە لەسەر لاشەی دەوڵەمەندترین سەرنشینی کەشتی تایتانیک دۆزراوەتەوە. خانەکە رایگەیاندووە، کاتژمێرە زێڕینەکە لە زیادکردنێکی ئاشکرادا لە بەریتانیا بە نرخی 1.175 ملیۆن پاوەند فرۆشراوە، ئەمەش ژمارەی پێوانەیی پێشتر دەشکێنێت، کە پارچەیەکی شوێنەواریی ناو کەشتی تایتانیک بوو و بە نرخی 1.1 پاوەند فرۆشرا. ئەم پارچەیە کە پیتەکانی "JJA"ـی لەسەر هەڵکۆڵرابوو، تایبەتە بە بازرگانی ئەمریکی جۆن جاکۆب ئاستۆر، کە لە تەمەنی 47 ساڵیدا لەناو کەشتی تایتانیکدا کۆچی دوایی کرد، بە دەوڵەمەندترین سەرنشینی تایتانیک دادەنرێت، لەو کاتەدا سامانەکەی دەگەیەشتە 87 ملیۆن دۆلار، کە چەندین ملیاری ئێستا دەکات. کاتژمێرەکە لە زێڕی عەیارە 14