هەواڵی کوردستان ئێستا

نەتەوە یەکگرتووەکان: لە نزیكەوە سەیرمان كردووە، حکوومەتی هەرێم كارێكی ناوازەی ئەنجامداوە

نەتەوە یەکگرتووەکان: لە نزیكەوە سەیرمان كردووە، حکوومەتی هەرێم كارێكی ناوازەی ئەنجامداوە
نەتەوە یەکگرتووەکان: لە نزیكەوە سەیرمان كردووە، حکوومەتی هەرێم كارێكی ناوازەی ئەنجامداوە

2020-04-27 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


هەولێر-KDP.info- نەتەوە یەكگرتووەكان جەختدەكاتەوە، حكوومەتی ھەرێمی كوردستان كارێكی ناوازەی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا كردووە و داواش لە ھاووڵاتییان دەكات، پابەندی رێنماییەكان بن.

جەنین ھانس پلاسخارت، نوێنەری سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق و نوێنەری رێکخراوی تەندروستی جیهانیی،  لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە نزیكەوە سەیری كارەكانی حكوومەتی ھەرێمی كوردستانم كردووە و كارێكی زۆر باشیان لە بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا كردووە.

ئاماژەی بەوەش كرد، بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا تەنیا كاری حكوومەت نییە  ھیچ حكوومەتێك بە تەنیا ناتوانێت بەرەنگاری كۆرۆنا ببێتەوە و ئەوە كاری ھەموو تاكەكانە و دەبێت رێنماییە تەندروسییەكان پەیڕەو بكەن.

دووپاتیدەکاتەوە، بەداخەوە ھێشتا پەتای كۆرۆنامان جێنەھێشتووە، ھەربۆیە دەبێ ھەموومان ئاگاداربین، بەڵام تا ئێستا دەسەڵاتدارانی عێراق و ھەرێمی كوردستان بە تایبەتیش حكوومەتی ھەرێمی كوردستان كارێكی زۆر باشیان ئەنجامداوە.