هەواڵی کوردستان ئێستا

روبیالێس داوای سەلماندنی بێتاوانی دەکات

روبیالێس داوای سەلماندنی بێتاوانی دەکات
روبیالێس داوای سەلماندنی بێتاوانی دەکات

2024-04-30 18:18:03 - سەرچاوە: کەناڵ8

چیرۆکی ماچەکەی لویس روبیالێس، سەرۆکی پێشووی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا و جێنی هێرمۆسۆی، یاریزانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا، چەند مانگ جارێک نوێدەبێتەوە، هێشتا ئەمە بەس نییە، لە دوایین هەواڵەکانیشدا، روبیالێس داوای سەلماندنی بێتاوانی دەکات، چونکە دادگای ئیسپانیا بە چەند کەیسێکی دیکە روبیالیسی تاوانبارکردووە. دوای ئەوەی لە پۆستەکەی دوورخرایەوە و چەند سزایەکی داراییش بەسەریدا سەپێندرا، دوێنێ لویس روبیالێس، لە بەردەم دادگای مایاداهۆندای ئیسپانی دەرکەوت و قسەی بۆ رۆژنامەنووسان کرد، لە سەرەتای مانگی چواری ئەمساڵ، روبیاڵیس بۆ گەشت دەچێتە کۆماری دۆمینیکا، دواتر بە فرۆکە دەهێندرێتەوە بۆ ئسیپانیا و لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیردەکرێت، بەهۆی ئەوەی لە رابردوودا کاری سپیکردنەوەی پارەی کردووە و بە شێوەیەکی نایاسایی پارەی