هەواڵی کوردستان ئێستا

وەزارەتی دەرەوەی ئەمريکا: سوپای ئيسرائيل پێشێلکاریی مافی مرۆڤی ئەنجامداوە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمريکا: سوپای ئيسرائيل پێشێلکاریی مافی مرۆڤی ئەنجامداوە
وەزارەتی دەرەوەی ئەمريکا: سوپای ئيسرائيل پێشێلکاریی مافی مرۆڤی ئەنجامداوە

2024-05-01 01:00:03 - سەرچاوە: کەناڵ8

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رايگەياند، پێنج یەکە لە سوپای ئیسرائیل پێش شەڕی غەززە پێشێلکاریی جددی مافی مرۆڤیان ئەنجامداوە، بەڵام پشتیوانیی سەربازی ئەمریکا بۆ ئەوان نابڕدرێت. وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئیسرائیل لە چوار یەکەدا رێوشوێنی چاکسازیی گرتووەتەبەر و زانیاریی زیاتری سەبارەت بە یەکەی پێنجەم خستووەتەڕوو، ئەمەش واتای ئەوەيە هەموو یەکەکان بە شایستەیی هاوکاریی سەربازیی ئەمریکا دەمێننەوە. راشيگەياندووە، هەموو ئەو پێشێلکارييانەی سوپای ئيسرائيل پێش شەڕی غەززە ئەنجامیداوە چاودێریکراون، چ ئەوانەی لە سنووری غەززەدا کراون ياخود ئەوانەی لە دەرەوەی کەرتی غەززە روویانداوە. يەکێک لەو يەکانە، یەکەی نیتساح یەهودايە، کە بە یەکەى سەربازە توندەڕەوەکانى ئیسرائیل ناسراوە، بیروبۆچوونى سەربازانى ئەم یەکەیە، راسترەوى توندەڕەون، پێشتر لە ميدياکاندا وا