نۆ کەس بەهۆی گڕگرتنی رێستۆرانتێکەوە لە بەیروت گیانیان لەدەستدا
2024-05-01 02:18:03 - سەرچاوە: کەناڵ8
بەهۆی لێچوونی گاز و تەقینەوەیەوە، ئاگر لە رێستۆرانتێکی بەیروت کەوتەوە و نۆ کەس گیانیان لەدەستدا. بەگوێرەی زانیارییەکان ئاگرەکە لە یەکێک لە رێستۆرانتەکان لە ناوەندی بەیروت بەهۆی لێچوونی گاز روویداوە و بووەتە هۆی کەوتنەوەی ئاگر. هاوکات بەسام مەولەوی، وەزیری ناوخۆی لوبنان راگەیاند، لە رووداوەکەدا لانیکەم نۆ کەس گیانیان لەدەستداوە و بەڵێنیدا لێکۆڵینەوەیەکی ورد لە رووداوەکە بکەن. ئاماژە بەوەش دەکرێت سەرجەم ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە کارمەندی رێستۆرانتەکەن.