هەواڵی کوردستان ئێستا

لەچەند ویلایەتێکى ئەمریکا خۆپیشاندان بۆ پشتیوانیى فەڵەستین بەردەوامە

لەچەند ویلایەتێکى ئەمریکا خۆپیشاندان بۆ پشتیوانیى فەڵەستین بەردەوامە
لەچەند ویلایەتێکى ئەمریکا خۆپیشاندان بۆ پشتیوانیى فەڵەستین بەردەوامە

2024-05-01 03:18:02 - سەرچاوە: کەناڵ8

لەچەند ویلایەتێکى ئەمریکا خۆپیشاندان بۆ پشتیوانیى فەلەستین بەردەوامە و جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، خۆپیشاندەران دروشمى دژەجووەکانیان بەکارهێناوە. ئەمڕۆ چوارشەممە، 1ـی ئایارى 2024، خۆپیشاندانەکان بۆ پاڵپشتیکردن لە فەڵەستین لە زانکۆکانی ئەمریکا بەردەوامن، ئەمڕۆش لە زانکۆی کارۆلینای باکوور لە شاری چاپڵ هیڵ پێکدادان لە نێوان خوێندکاران و هێزەئەمنیەکان روویدا و گرژى و ئاڵۆزى دروستبوو. لە بەشێکى زۆرى زانکۆکان، خوێندکاران دەستیان بە مانگرتن کردووە و ئەوەش وایکردووە کارگێڕی زانکۆکان زنجیرەیەک رێوشوێن بگرنەبەر وەک داخستنی زانکۆکان. بەگوێرەى ئامارەکان تاوەکو ئێستا سەدان خۆپیشاندەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیکراون. لاى خۆیەوە، جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، خۆپیشاندەران دروشمى دژە جووەکانیان بەکارهێناوە و دەشڵێت، زمانى