هەواڵی کوردستان ئێستا

بەریتانیا یەکەم پەنابەری نایاسایی رەوانەی رواندا دەکات

بەریتانیا یەکەم پەنابەری نایاسایی رەوانەی رواندا دەکات
بەریتانیا یەکەم پەنابەری نایاسایی رەوانەی رواندا دەکات

2024-05-01 04:18:02 - سەرچاوە: کەناڵ8

میدیاکانی بەریتانیا بڵاویانکردەوە، حکومەتی بەریتانیا یەکەم پەنابەری نایاسایی لەسەر داوای خۆی رەوانەی رواندا کرد. بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی، یەکەم پەنابەری نایاسایی لەسەر داوای خۆی و بەشێوەیەکی خۆبەخشانە دوای رەتکردنەوەی کەیسەکەی، رەوانەی رواندا کراوە. میدیاکانی بەریتانیا رایانگەیاند، حکومەت ناوی پەنابەرەکەی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام گوتراوە پەنابەرەکە داوایکردووە لە ناوچەی کیگالی بژی. یاسای پەسەندکراوی بەریتانیا بەزۆر ئەو پەنابەرانەی لەدوای 2022 بەشێوەیەکی نایاسایی هاتوونەتە بەریتانیا رەوانەی ئۆکرانیا دەکات و لەبەرامبەردا سێ هەزار پاوەندیان وەک دیاری پێدەدات. ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر ریشی سوناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا وەڵامی دادگاکانی ئێرلەندای دایەوە کە رایانگەیاندبوو، بەزۆرناردنی پەنابەران بۆ رواندا نایاساییە و رایگەیاند، هەنگاوەکەیان هیچ پێشێلکارییەکی یاسا نێودەوڵەتییەکانی تێدا