هەواڵی کوردستان ئێستا

لە رۆژئاوای تورکیا 60 کۆچبەر رزگارکران

لە رۆژئاوای تورکیا 60 کۆچبەر رزگارکران
لە رۆژئاوای تورکیا 60 کۆچبەر رزگارکران

2024-05-01 06:00:04 - سەرچاوە: کەناڵ8

لە کەناراوەکانی دیکیلی لە پارێزگای ئیزمیری رۆژئاوای تورکیا 60 کۆچبەری نایاسایی رزگارکران کە 22یان منداڵن.  فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی ژمارەیەک کۆچبەریان دەستنیشانکردووە کە لەسەر چوپی خۆڕزگارکردن بوون، تیمەکانیان رەوانەی ناوچەکە کردووە. 41 کۆچبەر لەلایەن تیمەکانەوە رزگارکراون کە هێزە ئەمنییەکانی یۆنان بۆ ئاوەکانی تورکیا گەڕاندوویاننەتەوە و 15 کۆچبەریان منداڵ بوون. لە هەمان ناوچە تیمەکان بە هانای بەلەمێکی چووپەوە چوون کە داوای هاوکاری و بەدەمەوەچوونی کردووە بەهۆی لەکارکەوتنی بزوێنەرەکەی و 19 کۆچبەری لەسەر بووە، کە 7یان منداڵ بوون. سەرجەم کۆچبەرەکان دوای رێکارە یاساییەکان رادەستی فەرمانگەی کۆچ لە پارێزگاکە کراون.