هەواڵی کوردستان ئێستا

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: رووسیا چەکی کیمایی دژی ئۆکرانیا بەکارهێناوە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: رووسیا چەکی کیمایی دژی ئۆکرانیا بەکارهێناوە
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: رووسیا چەکی کیمایی دژی ئۆکرانیا بەکارهێناوە

2024-05-02 09:18:03 - سەرچاوە: کەناڵ8

وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا رووسیاى بە بەکارهێنانى چەکى کیمیایی دژى ئۆکرانیا تۆمەتبارکرد، وەزارەتەکە دەڵێت، ئەمە دژى رێککەوتننامەکانى قەدەغەکردنى بەکارهێنانى چەکى کیمیاییە. وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا رایگەیاند، رووسیا گازى کلۆرۆپیکرینى بەکارهێناوە دژى هێزەکانى ئۆکرانیا. وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا باسى لەوەشکردووە، ئەو هەنگاوە پێشێلکردنى رێککەوتنە ئاشکراکانى قەدەغەکردنى بەکارهێنانى چەکى کیمیاییە و جەخت لەوەشکراوەتەوە، سوپاى رووسیا گازى فرمێسکڕێژى بەکارهێناوە کە ئەمەش دژى رێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکانە. زیاتر لە دووساڵ بەسەر هێرشى رووسیا بۆسەر ئۆکرانیا تێدەپەڕێت، سەرۆکى دەزگاى هەواڵگریى ئەمریکا رایگەیاند، ئەگەر ئەمریکا هاوکارییەکانى بۆ ئۆکرانیا زیادنەکات، کۆتایی ئەمساڵ ئۆکرانیا تواناى بەرگریکردنى نامێنێت و کێڤ بەرامبەر مۆسکۆ دەکەوێت.