هەواڵی کوردستان ئێستا

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق هۆکارەکانی دەستپێنەکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق هۆکارەکانی دەستپێنەکردنەوەی هەناردەی  نەوتی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق هۆکارەکانی دەستپێنەکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات

2024-05-02 14:18:03 - سەرچاوە: کەناڵ8

ئەندامێکی لیژنەی نەوت و گاز و سامانە سروشتییەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، داواکاریی تورکیا بۆ لابردنى ئەو قەرزانەی لە ئەستۆیدایە لەگەڵ داواکارییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ دابینیکردنی شایستە داراییەکانی کۆمپانیا نەوتییەکان، رێگرن لە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت بۆ بەندەری جەیهان. ئەمڕۆ پێنجشەممە، لیژنەی نەوت و وزە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق میوانداریی وەزیری نەوتی عێراق دەکات بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەى دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت بۆ تورکیا. بەهادین نوری، ئەندامی لیژنەکە بە رۆژنامەی سەباحی عێراقیی راگەیاندووە، "دەسپێکردنەوەی هەناردەی نەوت بۆ تورکیا کارێکی سەختە، بەهۆی داواکارییەکانی تورکیا بۆ کوژاندنەوەی ئەو قەرزەی کەوتووەتە ئەستۆی، لەگەڵ داواکارییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی عێراق شایستە داراییەکانی کۆمپانیاکان بدات، ئەم دوو مەرجەش