هەواڵی کوردستان ئێستا

تیمەکەی پۆستیکۆگلو دەیانەوێت دوو شکستی رابردوو لەبیربکەن

تیمەکەی پۆستیکۆگلو دەیانەوێت دوو شکستی رابردوو لەبیربکەن
تیمەکەی پۆستیکۆگلو دەیانەوێت دوو شکستی رابردوو لەبیربکەن

2024-05-02 17:18:03 - سەرچاوە: کەناڵ8

لە یارییەکی دواخراوی گەڕی 26ی پرێمەرلیگ و لە دێربی لەندەن، یانەی چێڵسی لە یاریگەی ستامفۆرد بریدج میوانداریی یانەی تۆتنهام هۆتسپێر دەکات، ماوریسیۆ پۆچێتینیۆی راهێنەری بلوز دوای یەکسانبوونەکەی هەفتەی رابردوویان بەرامبەر ئەستۆن ڤێلا بێدەنگی شکاند و بووە نوێترین راهێنەری خولەکە باس لە زیانەکانی سیستەمی ڤار بکات، چونکە بەڕای ئەو راهێنەرە گۆڵێکی دروستیان رەتکرایەوە لەو یارییەدا. بلوز دەگەڕێتەوە بۆ یارییکردن لە یاریگەی خۆیی و لە 10 یاریی رابردووی پرێمەرلیگ لەو یاریگەیە تەنیا دووچاری یەک شکستبوونە، پۆچێتینۆ رووبەڕووی تۆتنهامی یانەی پێشووتری دەبێتەوە، کە لە 2016 لەگەڵ سپێرز ئەم یارییەی ئەنجامداوە، یەکەم یاری نێوانیان لەم وەرزەی پرێمەرلیگ بەبردنەوەی چێڵسی کۆتاییهات. هاوکات، تیمەکەی پۆستیکۆگلو دەیانەوێت