د. عه‌لا مه‌كی: پێویسته لایەنه‌كان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق بگەڕێنه‌وه بۆ هه‌ولێر
هه‌ولێر-KDP.info- سه‌ركرده‌یه‌كی سوننه‌كانی عێراق گوتی، ئاسته‌نگی زۆر له پێش پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق هه‌یه و زۆر ئه‌سته‌مه به‌هۆی ئه‌و هه‌موو فشاره بتوانن له ماوه‌یه‌كی نزیكدا حكوومه‌ت پێك بێنن، بۆیه پێویسته هاوشێوه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی مالیكی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ هه‌ولێر و هه‌ولێر شوێنی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی عێراقه.
سه‌ركرده‌ی سوننه‌كان، د. عه‌لا مه‌كی، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "كۆمه‌ڵێك هۆكار بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ دوا بخرێت؛ وه‌كو فشاری دره‌كی و كێشه‌كانی ناو ماڵی شیعه و هه‌ر كه‌سێك كاندید ده‌كرێت، تووشی فشار ده‌بێت له هه‌موو لایه‌كەوە، مسته‌فا كازمیش لێدوانی داوه كه فشاری زۆری له‌سه‌ره له‌لایه‌ن حه‌شد و لایه‌نه شیعه‌كانەوە كه باس له‌وه ده‌كه‌ن له‌ژێر كاریگه‌ریی كورد و سوننه‌یه، له كاتێكدا خۆیان، شیعه‌كان هۆكاری دواكه‌وتنی حكوومه‌تی نوێی عێراقن."
د. عه‌لا مه‌كی گوتیشی: "ئاسته‌نگی زۆر له پێش سه‌رۆكوه‌زیرانی ڕاسپێردراو هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت دروست بكات و پێشكه‌شی په‌رله‌مانی بكات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت و په‌سه‌ند بكرێت."
مه‌كی باسی له‌وه‌ش كرد: "ئێستا بۆ ئه‌وه‌ی بتواندرێت به زووترین كات حكوومه‌تی نوێ دروست بكرێت پێویستە وه‌كو حكوومه‌تی سه‌رده‌می مالیكی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ هه‌ولێر، چونكه هه‌ولێر شوێنێكی سه‌قامگیره و هیچ فشاری ده‌ره‌كیی له‌سه‌ر نییه و شوێنێكی گونجاوه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه لێكتێگه‌یشتن و حكوومه‌تی نوێ پێک بهێنرێت و سه‌رۆك بارزانیش سه‌رپه‌رشتیی دانوستانه‌كان بكات، چونكه له سه‌رده‌می مالیكیش هه‌شت مانگ، حكوومه‌ت دوا كه‌وت، ئه‌وكات هه‌ولێر گرێكوێره‌كه‌ی كرده‌وه."
گوتیشی: "پێویسته داوا له هولێر بكرێت بێنە سه‌ر خه‌ت و ئه‌و كێشه‌یه بۆ عێراق چاره‌سه‌ر بكه‌ن، ئه‌گه‌رنا ئه‌سته‌مه به‌م زووانه بتوانن حكوومه‌ت دروست بكه‌ن."
بڵند ئیبراهیم