هەواڵی کوردستان ئێستا

میری ئێزدییانی جیهان بۆ KDP.info : هەوڵەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەرز دەنرخێنین

میری ئێزدییانی جیهان بۆ KDP.info : هەوڵەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەرز دەنرخێنین
میری ئێزدییانی جیهان بۆ KDP.info : هەوڵەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەرز دەنرخێنین

2020-04-27 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


دهۆک - KDP.info -  میری ئێزدییان، میر حازم تەحسین بەگ، ڕایگەیاند، هەوڵەکانی سەرۆکی هەرێم بۆ ڕزگارکردن ڕفێنراوانی ئێزدی بەرز دەنرخێنن و جێگەی بایەخ و سوپاسە و ئەم هەنگاوانە دڵی هەزاران ئێزدی خۆش دەکەن.

میر حازم تەحسین بەگ، میری ئێزدییانی جیهان لە لێدوانێکی تایبەتی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستاندا گوتی: "ڕاستە هێشتا ڕفێنراوانی ئێزدی ماون و هیوادارین لە سەرتاسەری جیهان پشتیوان و هاوکاری ئێزدییان بن بۆ ئەوەی کوردانی ئێزدیش پاراستوو بن."
نیچیرڤان بارزانی  سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دوایین گوتاری خۆیدا لە جەژنی چوارشەممەی سوور، رایگەیاند کە: "ئێزدییەکان پشتڕاست دەکەین تا یەک کەس مابێ و هەرشتیک پێویست بێت کاری بۆ دەکەین بۆ ئەوەی چارەنووسییان بزانن و ڕفێنراوانی تریش ڕزگار دەکەین."
میر حازم دەڵێ: "ئەو هەڵوێستەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی بەرز دەنرخێنین و جیگای بایەخ و سوپاسییە و ئەمەش دەبێتە هۆکارێک دڵی هەزاران خێزان خۆش بێت و هیوادارام هەموویان ڕزگار بن و بگەڕینەوە نێو خیزانەکانیان."
کاروان باعەدری