لە پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی خاس لە قەڵادزێ بەهۆى لێچوونى کلۆرەوە پۆلیسێک گیانیلەدەستدا
2024-05-03 11:00:04 - سەرچاوە: کەناڵ8
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، لە پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی خاس لە قەڵادزێ بەهۆى لێچوونى کلۆرەوە کارمەندێکى پۆلیس گیانیلەدەستدا و یەکێکی دیکەش بریندارە. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین لە راگەیەندراوێکدا گیانلەدەستدانی پۆلیسێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، "بەرەبەیانی ئەمڕۆ کارمەندێکی پۆلیس بەناوی (ر.پ5/ عەبدوڵا بابەکرعەلی) لە دایڪبووی 1971 خەڵکی گوندی بێگەڵاس بەهۆی لێچوونی تانکی کلۆر گیانیلەدەستدا". ئاماژەی بەوەشکردووە، "کارمەندێکی دیکەی پۆلیس بەناوى (ر.پ4/ فەرهاد ئازاد عەبدوڵا) بەهۆی کاریگەریی لێچوونی کلۆرەوە تەندروستیی تێکچووە، رەوانەی نەخۆشخانەی قەڵادزێ کراوە و لەژێر چاودێریی پزیشکدایە".