لە هەولێر و سلێمانى تاوەکو بەرەبەیانى ئەمڕۆ بارانبارین بەردەوامبوو
2024-05-03 11:00:04 - سەرچاوە: کەناڵ8
بارانى بەخوڕ لە چەند شارو شارۆچکەیەکى هەرێمى کوردستانى بەردەوامە و لە شارى هەولێر ئاو لە ژمارەیەک شەقام و گەڕەک پەنگیخواردووەتەوە، تیمەکانى بەرگریى شارستانیش لە حاڵەتى ئامادەباشیدان. پەیامنێرى کەناڵ8 لە هەولێر رایگەیاند، بەهۆى تاوەبارانێکى بەخوڕ ئاو لە شەقامى شەشت مەترى و گەڕەکەکانى بەهارى نوێ، سەیداوە، تەیراوا و کوردستان پەنگیخواردووەتەوە و لە گەڕەکەکانى بەهارى نوێ و کوردستان ئاو چووەتە ناو چەندین ماڵ. هاوکات لە سلێمانى، لە درەنگانێکى شەوەوە تاوەکو بەرەبەیانى ئەمڕۆ، بارانى بەخوڕ بەردەوامبوو، لە دهۆک بارانبارین هیچ زیانێکى نەبووە، لە هەڵەبجە و گەرمیان کەش ئاسایی بووەتەوە. هەروەها رۆژى پێنجشەممە بارانى بەخوڕ کەرکوکى گرتەوە و لافاو لە چەند شوێنێک دروستبوو. كەشناسیی هەرێمى