هەواڵی کوردستان ئێستا

وەزیری نەوتی عێراق: دەبێت ئەم هەفتەیە لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بگەینە ئەنجام

وەزیری نەوتی عێراق: دەبێت ئەم هەفتەیە لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بگەینە ئەنجام
وەزیری نەوتی عێراق: دەبێت ئەم هەفتەیە لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بگەینە ئەنجام

2024-05-04 18:00:03 - سەرچاوە: کەناڵ8

وەزیری نەوتی عێڕاق بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند، دوو لیژنەی یاسایی و هونەریی هاوبەش لەگەڵ هەرێمی کوردستان پێکهێنراوە بۆ رادەستکردنی دۆسیەی نەوت بە وەزارەتەکەیان و هەناردەکردنی لە رێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە. بە گوتەی حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوت، دەبێت لەم هەفتەیەدا گفتوگۆکان بگەن بە ئەنجام و نەوتی هەرێمی کوردستان بەیەکجاریی رادەستی وەزارەتی نەوتی عێراق بکرێتەوە. ئەوەشی خستەڕوو، لیژنەکان پێکهاتوون لە نوێنەرانی هەردوو وەزارەتەکانی نەوتی و سامانە سروشتییەکانی هەرێم و بەغداد. حەیان عەبدولغەنی راشیگەیاندووە، ئێستابەرهەمی نەوتی هەرێمی کوردستان رۆژانە 375 هەزار بەرمیلە، لەوبڕەش رۆژانە 46 هەزار بەرمیلی بەکاردەبرێت بۆ وەگەڕخستنی پاڵاوگەکان، 329 بەرمیل دەمێنێتەوە، ئەمەش ئەو بڕەیە کە دەبێت رادەستی وەزارەتی نەوتی حکومەتی فیدڕاڵی