سودانى پێشوازیی له هه‌ڵبژارده‌ى ئۆلۆمپیی عێراق كرد
2024-05-05 15:00:04 - سەرچاوە: کەناڵ8
هه‌ڵبژارده‌ى ئۆلۆمپیی عێراق له لایه‌ن محه‌مه‌د شیاع سودانى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق پێشوازییان لێكرا دواى ئه‌وه‌ى سه‌ركه‌وتنیان بۆ ركابه‌رییه‌كانى تۆپى پێ له ئۆلۆمپیادى پاریسى 2024 . سودانى له كۆشكى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق، ستایشى هه‌ڵبژارده‌كه‌ى كرد سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ى به ده‌ستكه‌وتێكى گه‌وره بۆ وه‌رزشى عێ{اق نێوزه‌ند كرد به تایبه‌ت هه‌ڵبژارده‌كه ته‌نیا نوێنه‌رى وڵاتانى عه‌ره‌بیه له ركابه‌رییه‌كان . سودانی جه‌ختى له‌وه كرده‌وه، پاڵپشتى كه‌رتى وه‌رزش و هه‌ڵبژارده جیاوازه‌كان منه‌ت نییه، چونكه ئه‌وه سه‌رشانى حكومه‌ته كه پاڵپشتى بكات. پاشان هه‌ڵبژارده‌كه له لایه‌ن سه‌رۆكوه‌زیرانه‌وه پاداشت كران به پێدانى پارچه زه‌وییه‌ك بۆ شانده‌كه‌و دابینكردنى مووچه‌ى مانگانه كه ئه‌وه‌ش یاساییه‌كه ماوه‌ى 14 ساڵه كارى پێده‌كرێت، هاوكات به‌ڵێنى دا له