هەواڵی کوردستان ئێستا

بارانبارین بەنداوی دەربەندیخانی سەرڕێژکرد

بارانبارین بەنداوی دەربەندیخانی سەرڕێژکرد
بارانبارین بەنداوی دەربەندیخانی سەرڕێژکرد

2024-05-05 15:00:04 - سەرچاوە: کەناڵ8

ئەو شەپۆلە بارانبارینەی کە لە چەند رۆژی ڕابردوودا هەرێمی کوردستانی گرتەوە، بووە هۆی پڕبوونی بەنداوی دەربەندیخان و بەنداوەکە سەرڕێژ بوو. کردنەوەی بەنداوەکە و سەرڕێژکردنی ئاوەکە دیمەنێکی جوانی بە سرووشتی ناوچەکە بەخشیوە و گەشتیاران و خەڵکی چارۆچکەکە و دەوروبەری بۆ وێنەگرتن و سەیرکرنی دیمەنەکان روویان لە بەنداوەکە کردووە. بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان سامان ئیسماعیل: بەنداوەکە توانای گلدانەوەی سێ ملیار مەتری سێجار ئاوی هەیە و دوای تەواوبوونی ئەو قۆناغە لە بەردانەوەی ئاو، بە پێی پلان کار دەکرێت بۆ بەردانەوەی ئاو بۆ ناوچەکە. فۆتۆ: AA