هەواڵی کوردستان ئێستا

ئینتەرمەیامی گۆڵبارانى نیویۆرک رێدبۆڵزى كرد

ئینتەرمەیامی گۆڵبارانى نیویۆرک رێدبۆڵزى كرد
ئینتەرمەیامی گۆڵبارانى نیویۆرک رێدبۆڵزى كرد

2024-05-05 15:18:02 - سەرچاوە: کەناڵ8

لە یارییەکانی گەڕی 11ی خولی ئەمریکا، یانەی ئینتەرمەیامی رووبەڕووی یانەی نیویۆرک رێد بۆڵز بووەوە و یارییەکە بەئەنجامی شەش گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ بەبردنەوەی ئینتەرمەیامی کۆتاییهات. لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی ئەستێرەی یارییەکە بوو، کە توانی گۆڵێک و پێنج ئەسیست تۆماربکات و سەرکردایەتی یانەکەی بکات بۆ بردنەوە، بەوەش باشترین یاریزانی یارییەکەی وەرگرت. مێسی، کە خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی رابردووی خولی ئەمریکای بەدەستهێنا، شەش یارییە لەسەریەک لەخولەکەدا گۆڵ تۆماردەکات و ئەسیست بۆ هاوڕێکانی دەکات. لویس سوارێز هاتریکی لە یارییەکەدا کرد و ماتیاس رۆخاس دوو گۆڵی دیکەی تۆمارکرد، بەوەش ئینتەرمەیامی ریمۆنتادای کرد و سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا و پێشەنگی ریزبەندی بەهێزترکرد.