هەواڵی کوردستان ئێستا

ئەمریکا 400 ملیۆن دۆلار بۆ شوێنە ئایینییەکان خەرجدەکات

ئەمریکا 400 ملیۆن دۆلار بۆ شوێنە ئایینییەکان خەرجدەکات
ئەمریکا 400 ملیۆن دۆلار بۆ شوێنە ئایینییەکان خەرجدەکات

2024-05-06 09:00:04 - سەرچاوە: کەناڵ8

¤ لەچوارچێوەی بودجە بۆ پرۆگرامی یارمەتییەکانی ئاسایشی فیدراڵی، حکومەتی ئەمریکا بڕیاریداوە بە خەرجکردنی 400 ملیۆن دۆلار بۆ پاراستنی شوێنە ئایینییەکان لە هەر رووداوێکی نەخوارزاو. چاک شومەر، سەرۆکی دیموکراتەکان لە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا رایگەیاند، حکومەتی فیدراڵیی وڵاتەکەی بڕیاریداوە بەخەرجکردنی 400 ملیۆن دۆلار بۆ پاراستنی شوێنە ئایینییەکان. ئەمە لە کاتێکدایە نیگەرانییەکان سەبارەت بە هەڕەشەکان بۆسەر پێکهاتە جولەکە و موسڵمانەکان پەرەدەسەنن، کە بەشێکی بەهۆی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماسەوەیە. چاک شومەر راشیگەیاند، شوێنەکانی وەک کەنیسەکان، مزگەوت و کڵێساکان دەتوانن داواکاری پێشکەشبکەن تاوەکو سودمەندبن لەو بڕیارەی دراوە بۆ بەکرێگرتنی کارمەندانی ئاسایش یان دانانی کامێرا. گوتەبێژی پۆلیسی نیویۆرک رایگەیاند، رۆژی شەممە 4ـی ئایاری 2024، سێ