هەواڵی کوردستان ئێستا

هەفتەی داهاتوو سودانی سەردانی ئیتاڵیا دەکات

هەفتەی داهاتوو سودانی سەردانی ئیتاڵیا دەکات
هەفتەی داهاتوو سودانی سەردانی ئیتاڵیا دەکات

2024-05-06 10:18:02 - سەرچاوە: کەناڵ8

راوێژکاری سیاسیی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق هەفتەی داهاتوو سەردانی ئیتاڵیا دەکات. ئەمڕۆ دووشەممە، 6ـی ئایاری 2024، مەلا جیاد، راوێژکاری سیاسیی سەرۆکوەزیرانی عێراق بە میدیا عێراقیەکانی راگەیاندووە، سەرۆکوەزیران بە سەردانێکی دوو رۆژە دەچێتە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا و بڕیارە سەردانەکە لە 10ـی ئەم مانگەوە دەست پێبکات. روونیشیکردەوە، ئەم سەردانە بەشێکە لە کرانەوە دیپلۆماسییەکانی عێراق و بەستنەوەی بە رەهەندی ئابوورییەوە. ئاماژەی بەوەشکردووە، عێراق و ئیتاڵیا بەرژەوەندیی بەیەکەوەبەستراویان هەیە لەسەر ئاستی ئابووری و چەندین کۆمپانیای ئیتاڵی لە عێراق کار دەکەن و مامەڵەیان لەگەڵ عێراقدا کردووە، بەتایبەت لە بواری کەرتەکانی وزە، جگە لە بەشداریکردنی ئیتاڵیا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە شەڕی دژی