هەواڵی کوردستان ئێستا

نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشدارى لە بڵاوبوونەوەى پەتا لە غەززە دەدات

نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشدارى لە بڵاوبوونەوەى پەتا لە غەززە دەدات
نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشدارى لە بڵاوبوونەوەى پەتا لە غەززە دەدات

2024-05-06 10:18:02 - سەرچاوە: کەناڵ8

دانوستانەکانی ئاگربەست راگیران و شاندی حەماس ميسريان بەجێهێشتووە، نەتەوەيەکگرتووەکانيش هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی پەتا و نەخۆشی لە غەززە دەدات. بزووتنەوەی حەماس لە راگەيەندراوێکدا بڵاويکردەوە، بەمەبەستی راوێژکردن لەگەڵ سەرکردایەتیی بزووتنەوەکە، گەڕی دانوستانەکانی ئاگربەست لە ميسر لەم قۆناغەدا راگیراوە و شاندی بزووتنەوەکەیان ميسريان بەجێهێشتووە . لە راگەيەندراوەکەدا هاتووە، شاندی بزووتنەوەکە وەڵامی خۆيان گەیاندووەتە نێوەندگیرییەکان لە میسر و قەتەر، لەوێ گفتوگۆی قووڵ و رژدیام ئەنجامداوە. راگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، حەماس ئیرادەی خۆی بۆ گەیشتن بە ئاگربەست لە چوارچێوەی رێککەوتنێک دووپاتدەکاتەوە کە لەگەڵ داواکارییە نیشتمانییەکاندا بێت، دەستدرێژی بە تەواوی کۆتاییپێبهێنێت، کشانەوە لە تەواوی کەرتی غەززە بەدەستبهێنێت، گەڕانەوەی ئاوارەکان، چڕکردنەوەی فریاگوزاری، دەستپێکردنی ئاوەدانکردنەوە و تەواوکردنی گرێبەستی ئاڵوگۆڕی