هەواڵی کوردستان ئێستا

ئەمریکا و ئێران بەنهێنی کۆدەبنەوە

ئەمریکا و ئێران بەنهێنی کۆدەبنەوە
ئەمریکا و ئێران بەنهێنی کۆدەبنەوە

2024-05-06 14:18:03 - سەرچاوە: کەناڵ8

ئەمڕۆ دووشەممە، 6ی ئایاری 2024، رۆژنامەی 'ئەلجەریدە'ی کوەیتی لە زاری سەرچاوەیەکی پلە باڵای لە ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێرانەوە ئاشکرای کرد، رۆژی چوارشەممەی رابردوو ئەمریکا و ئێران خولێکی نوێی کۆبوونەوەی ناڕاستەوخۆی ئەمنیییان لە یەکێک لە وڵاتانی کەنداو ئەنجامداوە. بە گوێرەی ئاژانسەکە، لەو دیدارەدا باسیان لە رێکارەکانی هێورکردنەوەی دۆخی هەرێمی و رۆڵی تاران لە هێورکردنەوەی دۆخی غەززەدا کردووە، لە بەرامبەر زیندووکردنەوەی ئەو رێککەوتنە نەنووسراوەی پێشتر لە نێوان تاران و واشنتندا، سەبارەت بە دۆسیەی ئەتۆمی ئەنجامدرابوو. رۆژنامەکە کوەیتییەکە رایگەیاندووە، کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممەی رابردوو تەنیا بۆ ئەوە بووە، هەر لایەنێک داواکاریی خۆی بخاتەڕوو و دواتر خوێندنەوە بۆ داواکارییەکانی ئەویدی بکات، پاشان لە کۆبوونەوەیەکی