هەواڵی کوردستان ئێستا

پارێزگارى هەولێر: 235 دوکان و کۆگا لە بازاڕى قەیسەریی هەولێر سوتاون

پارێزگارى هەولێر: 235 دوکان و کۆگا لە بازاڕى قەیسەریی هەولێر سوتاون
پارێزگارى هەولێر: 235 دوکان و کۆگا لە بازاڕى قەیسەریی هەولێر سوتاون

2024-05-06 16:00:04 - سەرچاوە: کەناڵ8

پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، دواى کۆنترۆڵکردنى ئاگرەکەی بازاڕی قەیسەری، لیژنەیەکى تایبەت بە خەمڵاندنى زیانەکان پێکهێنرا و لەکۆی زیاتر لە 4000 دووکان، 227 دوکان و حەوت کۆگای بچووکى بازاڕەکە سووتان و زیانیان پێگەیشتووە. پارێزگاى هەولێر ئەوەشى خستووەتەڕوو،  132 کەس لە ئەفسەر و کارمەندانی بەرگریی شارستانی، ئاسایش، پۆلیس، کاسبکار و هاوڵاتی برینداربوون و بەشێکیشیان بە هۆی دوکەڵی ئاگرەکەوە تەندروستییان تێکچووە، دەشڵێت، 117 کەسیان راستەوخۆ لەشوێنی رووداوەکە چارەسەرکراون و 15 کەسی دیکەش گوازرانەتەوە بۆ نەخۆشخانە. راگەیەندراوەکەى پارێزگاى هەولێر ئاماژەی بەوەشکردووە، لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون لە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە و خەمڵاندنى قەبارەی زیانە ماددییەکان پێکهێنراوە و بەزووترین کات دەرئەنجامەکانى ئاشکرا دەکرێت. ئاگرەکەی بازاڕى قەیسەریى