قایمقامیەتی سلێمانی دووکانداران ئاگادار دەکاتەوە
2024-05-06 17:18:03 - سەرچاوە: کەناڵ8
لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەو وادەیەی بۆ دوکانداران دیاریکرابوو بۆ بردنەژوورەوەی کەلوپەلەکانیان کۆتاییهاتووە و دەشڵێت، رێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو کەسانە دەگیرێتەبەر کە سەرپێچی دەکەن. بابان محەمەد، نوێنەری بەرگری شارستانی لە لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، بەگوێرەی ئەو خشتەیەی لەلایەن لیژنەی سەلامەتی باڵەخانەکانەوە دانرابوو بۆ چارەسەرکردنی کەموکورتییەکان، بە خۆشحاڵییەوە بەشێکی زۆری دووکاندارەکان پابەندبوون و چارەسەری کەموکورتییەکانیان کردوە. گوتیشی، قۆناغێکی دیکەی کارکردنی لیژنەکەیان، ئاگادارکردنەوەی پێشوەختەی سەرجەم دووکاندار و بازاڕەکان بوو، پێویستە شەوان کاڵا و شمەکەکانیان ببەنە ژوورەوە و دەڕابەی دوکانەکانیان دابخەن، تاوەکو بتوانرێت مەترسی روودانی شۆرتی کارەبا و ئاگرکەوتنەوە و رووداوی نەخوازراو کەمبکرێتەوە. ئاماژەی بەوەشکرد، جارێکی دیکە بەشێک لە خاوەن