هەواڵی کوردستان ئێستا

یەکەم نمایشی بەڵگەفیلمی "Jinwar" بەڕێوەچوو

یەکەم نمایشی بەڵگەفیلمی "Jinwar" بەڕێوەچوو
یەکەم نمایشی بەڵگەفیلمی "Jinwar" بەڕێوەچوو

2024-05-06 19:00:03 - سەرچاوە: کەناڵ8

گوندی "ژنوار-Jinwar" کە لە 25ـی تشرینی دووەمی 2018 لە سنوری شاری دەرباسییە لە کانتۆنی جزیرە دامەزرێنرا، بووە بابەتی بەڵگەفیلمێک، کە لە چەند فێستیڤاڵێکی جیهانیدا بەشداری کردوە. نادیە دەروێش، دەرهێنەری فیلمەکە و ئەندامی کۆمینای فیلمی رۆژئاوا، کە پشتگیریی بەرهەمهێنانی فیلمەکەیان کردووە، بە کەناڵ8ـی راگەیاند، بەڵگەفیلمەکە باس لە ژیانی گوندی ژنوار دەکات، لەگەڵ چۆنییەتی بەڕێوەچوونی کارەکانیان و چالاکییەکانی ژیانی رۆژانەیان. باسی لەوەشکرد، بەڵگەفیلمەکە، راوبۆچوونی دانیشتووانی گوندەکە لەخۆدەگرێت، کە ماوەی چەند ساڵێکە ئەو شوێنەیان دامەزراندووە و تێیدا دەژین. ئەو خانمە دەرهێنەرە باسی لەوەشکردووە، بەرهەمهێنانی فیلمەکە لەگەڵ سەرەتای دامەزراندنی گوندەکەوە دەستی پێکردووە، تەنها سێ کەس لەپشت بەرهەمهێنانییەوەن کە ئەویش، جگە لەو خانمە هونەرمەندە وێنەگر