هەواڵی کوردستان ئێستا

کەناڵ8 زانیارى لەبارەی قەدەغەکردنى کارکردنى پارتى کرێکارانى کوردستان بڵاودەکاتەوە

کەناڵ8 زانیارى لەبارەی قەدەغەکردنى کارکردنى پارتى کرێکارانى کوردستان بڵاودەکاتەوە
کەناڵ8 زانیارى لەبارەی قەدەغەکردنى کارکردنى پارتى کرێکارانى کوردستان بڵاودەکاتەوە

2024-05-07 16:18:03 - سەرچاوە: کەناڵ8

بەگوێرەى نووسراوێکى راوێژکارى ئاسایشى نیشتمانیى عێراق کە دەست کەناڵ8 کەوتووە، داوا لە سەرۆکایەتیى کۆمارى عێراق دەکات، پارتى کرێکارانى کوردستان وەک حیزبێکى قەدەغەکراو ناوزەند بکات. بەگوێرەى زانیارییەکانى کەناڵ8، نووسراوەکە ئاڕاستەى سەرۆکایەتیى کۆمارى عێراق کراوە بە ژمارە 1972 لە بەروارى 28ى نیسانى 2024 و تێیدا هاتووە، دواى بڕیارى ئەنجوومەنى ئاسایشى نیشتمانیى عێراق سەبارەت بە قەدەغەکردنى چالاکییە سیاسی، ئابوورى، بازرگانى و کۆمەڵایەتىی پارتى کرێکارانى کوردستان لە ناو خاکى عێراق، داوا لە سەرۆککۆمار دەکات پارتى کرێکارانى کوردستان وەک حیزبێکى قەدەغەکراو ناوزەند بکات.