هەواڵی کوردستان ئێستا

بایکۆتی بەشێک لە فەرمانبەرانی دەستەبەری کۆمەڵایەتیی سلێمانی بەردەوامە

بایکۆتی بەشێک لە فەرمانبەرانی دەستەبەری کۆمەڵایەتیی سلێمانی بەردەوامە
بایکۆتی بەشێک لە فەرمانبەرانی دەستەبەری کۆمەڵایەتیی سلێمانی بەردەوامە

2024-05-07 16:18:04 - سەرچاوە: زووم


زووم…   بۆ دووەم رۆژ لەسەر یەک، بایکۆتی بەشێک لە کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتیی سلێمانی بەهۆی دواکەوتنی مووچەی مانگی چوار بەردەوامە. زوومی سلێمانی لەناو بەڕێوەبەرایەتییەکە رایگەیاند، ئەوان داوا دەکەن زوو مووچەکانیان پێ بدرێت یاخود کاتی دەوامیان بۆ کەمبکرێتەوە. دەشڵێت، لەئێستادا ئەوان هیچ مامەڵەیەکی هاوڵاتیان رایی ناکەن.