هەواڵی کوردستان ئێستا

تیپی "12 جاز" موزیکی جاز بە شێوازێکی کوردەواری پێشکەش دەکات

تیپی "12 جاز" موزیکی جاز بە شێوازێکی کوردەواری پێشکەش دەکات
تیپی "12 جاز" موزیکی جاز بە شێوازێکی کوردەواری پێشکەش دەکات

2024-05-07 20:18:02 - سەرچاوە: کەناڵ8

تیپی 12 جاز، کە لە 12 خوێندکار و گەنجی موزیکژەن پێکهاتووە، یەکەم کۆنسێرتی فەرمیی بەناوی "کۆنسێرتی 12ـی جاز" پێشکەشکرد. ئەمڕۆ، حەوتی ئایاری 2024، تیپی 12ـی جاز، یەکەم کۆنسێرتی فەرمییان لە هۆڵی رۆشنبیری شاری هەولێر، بەئامادەیی جەماوەرێک لە گوێگران و ئارەزوومەندانی موزیک پێشکەشکرد. لەبارەی کۆنسێرتەکەوە، بەهێز عەباس، سەرپەرشتیاری کۆنسێرتەکە بە کەناڵ8ـی گوت، "ئەمە دووەم کۆنسێرتمانە، کۆنسێرتی یەکەم لەناو زانکۆی خۆمان بوو لە هۆڵێکی بچوک کردمان وەک تاقیکردنەوەیەک، ویستمان فیدباکی خەڵک وەربگرین کە ئایا گوێگران فیدباک و وەڵامدانەوەیان چۆن دەبێت بۆ ئەو موزیکەی ئێمە پێشکەشی دەکەین، بەخۆشحاڵییەوە وەڵامدانەوەیان زۆر باش بوو، بۆیە ئیشەکەمان گەورەکرد و گەیاندمان بە ئەم کۆنسێرتە گەورەیە". باسی لەوەشکرد،