هەواڵی کوردستان ئێستا

راگەیەندراوێکی بەپەلە لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لەبارەی بەبانکیکردنی مووچە

راگەیەندراوێکی بەپەلە لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لەبارەی بەبانکیکردنی مووچە
راگەیەندراوێکی بەپەلە لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لەبارەی بەبانکیکردنی مووچە

2024-05-08 12:00:03 - سەرچاوە: کەناڵ8

حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) بەشداری لە پڕۆژەی هەژماری من. بە خۆشحاڵیەوە ڕایدەگەیەنین کە بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) بەشداری لە پڕۆژەی هەژماری من بۆ بە دیجیتاڵکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکات. بەپێی ڕێنماییەکانی سەرۆک وەزیران بەڕێز مەسرور بارزانی، نوێنەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و تیمی (هەژماری من) لەم هەفتەیەدا، چەندین کۆبوونەوەیان لەگەڵ نوێنەرانی بانکی عێراقی بۆ بازرگانی ئەنجامدا. لە کۆبوونەوەکاندا، گفتوگۆ لەبارەی میکانیزم و پێداویستییەکانی کردنەوەی هەژمارەکان و پرۆسەی دروستکردنی کارت و بڵاوکردنەوەی ئامێرەکانی ATM لە سەرانسەری هەرێمدا کرا. بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) هاوتا لەگەڵ شەش بانکی دیکەی پێشەنگی عێراق، بژاردەیەکی فراوانتری بەرهەم و خزمەتگوزاریی