هەواڵی کوردستان ئێستا

فیۆرنتینا ئه‌مشه‌و ئه‌ركى ئاسان نییه‌

فیۆرنتینا ئه‌مشه‌و ئه‌ركى ئاسان نییه‌
فیۆرنتینا ئه‌مشه‌و ئه‌ركى ئاسان نییه‌

2024-05-08 12:00:03 - سەرچاوە: کەناڵ8

یانەی فیۆرنتینای ئیتاڵی لە یاریی گەڕانەوەی پێش کۆتایی کۆنفرانس لیگ لەدەرەوەی یاریگەی خۆی رووبەڕووی یانەی کلوب بروجی بەلجیکی دەبێتەوە. لە یاریی چوونی نێوانیان لەخولەکەکانی کۆتایی ئیمبالا ئینزۆلا گۆڵێکی تۆمارکرد و بەئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ سەرکەوتنی بە فیۆرنتینا بەخشی، کە ئەو یارییەی بە 10 یاریزانەوە تەواوکرد. سەرەڕای ئەو بردنەوەیە، یانە ئیتاڵییەکە دەزانێت ئەرکەکەی ئاسان نابێت، چونکە کلوب بروج لەدوایین 10 یاریی بەراهێنەرایەتی نیکی هاین هەشت سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و شەش یارییە لە یاریگەی خۆی تەنیا بردنەوەی بەدەستهێناوە. فیۆرنتینای خاوەنی پلەی دووەمی وەرزی رابردووی پاڵەوانییەتیەکە، دوو یاریی رابردووی دەرەوەی یاریگەی خۆی لە سێریا ئەی دووچاری شکستبووە، هەروەها ماڵئاوایی لە جامی ئیتاڵیا