هەواڵی کوردستان ئێستا

سێلڤا دەگەڕێتەوە بۆ فلۆمێنسی

سێلڤا دەگەڕێتەوە بۆ فلۆمێنسی
سێلڤا دەگەڕێتەوە بۆ فلۆمێنسی

2024-05-08 15:18:03 - سەرچاوە: کەناڵ8

تیاگۆ سێلڤای بەرازیلی بەرگریکاری یانەی چێڵسی ئینگلیزی، لەکۆتایی ئەم وەرزەدا ریزەکانی یانە لەندەنییەکە بەجێدەهێڵێت و دووبارە دەگەڕێتەوە بۆ یانەی فلۆمێنسی بەرازیلی. سێلڤای 39 ساڵ هەفتەی رابردوو بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاند، کە گرێبەستەکەی لەگەڵ چێڵسی نوێناکاتەوە، دواتر یانە بەرازیلییەکە دوپاتیکردەوە بەرگریکارەکە بەخۆڕایی پەیوەندییان پێوەدەکاتەوە. سێلڤا لەنێوان ساڵانی 2006 بۆ 2008 یاریی بۆ یانەی فلۆمێنێنسی کردووە، دواتر لە 2009 روویکردە یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی و لەدوای بەسەربردنی سێ ساڵ لەو یانەیە، پەیوەندی بە یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسییەوە کرد، دوایین وێستگەی یارییکردنیشی لەگەڵ چێڵسی ئینگلیزی بوو، کە لە هاوینی 2020 پەیوەندی پێوەکردن و ماوەی چوار ساڵە بەدرێسی بلوزەوە یارییدەکات.