هەواڵی کوردستان ئێستا

ئیسرائیل: هێرشێکی چڕمان بۆسەر رەفەح دەستپێکردووە

ئیسرائیل: هێرشێکی چڕمان بۆسەر رەفەح دەستپێکردووە
ئیسرائیل: هێرشێکی چڕمان بۆسەر رەفەح دەستپێکردووە

2024-05-08 17:18:03 - سەرچاوە: کەناڵ8

سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، هێرشێکی چڕوپڕ و ئامانجدارمان بۆسەر چەند پێگەیەکی تیرۆرستی لەرۆژهەڵاتی رەفەح دەستپێکردووە و بەرپرسێکی باڵای ئەمریکاش ئاشکرای کرد، بەوهۆیەوە کەشتییەکی گواستنەوەی بۆمبیان بۆ ئیسرائیل راگرتووە.  رۆژی چوارشەممە، 8ـی ئایار، سوپای ئیسرائیل لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد، بەمەبەستی لەناوبردنی پاشماوەی چەکدارانی حەماس و دەستبەسەرداگرتنی جبەخانەکانیان، هێرشێکی چڕوپڕیان کردووەتەسەر ناوچەکانی رۆژهەڵاتی رەفەح. بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، سەربازە ئیسرائیلییەکان دەستیان بە کۆنترۆڵکردنی پێگەکانی چەک و جبەخانەی حەماس کردووە و لەدیوی غەززەشەوە چەند ناوچەیەکیان بۆردوومانکردووە. هاوکات بەرپرسێکی باڵای حکومەتی ئەمریکا کە نەیویستووە ناوی بهێنرێت رایگەیاندووە، هەفتەی رابردوو بەهۆی مەترسیی هێرشی تەواوەتیی سەر رەفەح کەشتییەکی گواستنەوەی بۆمبیان بۆ ئیسرائیل راگرتووە. ئەو بەرپرسە باڵایەی ئەمریکا ئاشکراشیکردووە، کەشتییەکە بۆمبی