هەواڵی کوردستان ئێستا

چایخانەی شەعب دوای نۆژەنکردنەوە کرایەوە

چایخانەی شەعب دوای نۆژەنکردنەوە کرایەوە
چایخانەی شەعب دوای نۆژەنکردنەوە کرایەوە

2024-05-08 18:18:03 - سەرچاوە: کەناڵ8

چایخانەی شەعب یەکێکە لە سیما دیارەکانی شاری سلێمانی، لەساڵی 1950 دروستکراوە و هەر لەکۆنەوە مەڵبەندی کۆبونەوەی هونەرمەندان و نوسەران و کەسایەتییە دیارەکانی شاربووە، لەدوای چەند ساڵێک لە دروستبونییەوە چەند جارێک نۆژەنکراوەتەوە، لە ئێستادا ئەوەی بووەتە جێگەی سەرنجی میوانان و سەردانیکەرانی چایخانەکە دانانی وێنەی کەسایاتییە دیارەکانی کوردستان و شاری سلێمانییە کەوای کردووە زۆرێک لە میوانانی بیانی و ناوخۆی سەردانی دەکەن.