هەواڵی کوردستان ئێستا

ئەنجوومەنی نوێنەران لیژنەیەک بۆ وردبینى لە تۆمارى دەنگدەرانى کەرکوک پێکدەهێنێت

ئەنجوومەنی نوێنەران لیژنەیەک بۆ وردبینى لە تۆمارى دەنگدەرانى کەرکوک پێکدەهێنێت
ئەنجوومەنی نوێنەران لیژنەیەک بۆ وردبینى لە تۆمارى دەنگدەرانى کەرکوک پێکدەهێنێت

2024-05-08 18:18:03 - سەرچاوە: کەناڵ8

ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق لیژنەیەکى باڵای هاوبەش لەگەڵ لە حکومەتی فیدراڵ پێکدەهێنێت، بۆ وردبینى و رێکخستنەوەى تۆمارى دەنگدەرانى پارێزگاى کەرکوک. دیلان عەفور، ئەندامى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق لە فراکسیۆنى یەکێتیى نیشتمانیی کوردستان بە کەناڵ8ـی گوت، "کۆمیسیۆنى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان، وەزارەتى پلاندانان، وەزارەتى داد، وەزارەتى بازرگانی، وەزارەتى تەندروستی و نوێنەرى پێکهاتەکانى بازنەى کەرکوک لە ئەنجوومەنى نوێنەران ئەندامى لیژنە باڵاکە دەبن، کاریان وردبینیکردنە لە تۆمارى دەنگدەرانى پارێزگاکە". دیلان عەفور گوتى، "نوێنەرانى کورد لە لیژنەکە پێداگرییانکردووە، تۆمارى سەرژمێریى ساڵى 1957ى شارەکە بکرێتە بنەماى رێکخستنەوەى تۆمارى دەنگدەران". کەناڵ8 ئەوەى زانیوە، نوێنەرانى عەرەب پێشنیازى ئەوەیان کردووە کارتى نیشتمانى و کۆبۆنى خۆراک بکرێتە بنەما و تورکمانیش پشتیوانیى پرۆژەکەى کردوون.